دیوانیە-INA
ڕۆژی یەکشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی دیوانیە دۆزینەوەی دوو پارچەی شوێنەواریی لە پارێزگای دیوانیە ڕاگەیاند.
"ڕەحیم عودە" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە فەرماندەیی پۆلیسی دیوانیە،بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی پشکنینی هێزەکانی بەشی پاراستنی شوێنەوارە دێرینەکان لە فەرماندەیی پۆلیسی دیوانیە لەدرێژەی بە بەدواداچوون لەلایەن فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاری دیوانییە،دوولەپارچە شوێنەواری کۆن و گرینگ و بەبەها کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مێژوویی کۆن دەستی بەسەرداگیرا ، هەروەک دوای دەستبەسەرداگرتنەکە ڕاپۆرتی بنچینەیی ئامادە کرا و ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی پشکنینی شوێنەوارە دێرینەکان لە دیوانیە کرا.