بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،ڕێنمایی سەبارەت بە مەلەفی هەڵگرتنی سزا لەسەر هێڵی ئاسمانی عێراقی دەرکرد، هاوکات بەڵینی سزادانی ئەو کەسانە دەدات کە کەمتەرخەم بوون سەبارەت بەم دۆسیەیە.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەو لیژنەیەی کرد کە ئەرکی کۆتاییهێنان بە گەمارۆی ئەوروپی بۆ سەر هێڵی ئاسمانی عێراقی پێسپێردراوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە:- سەرۆک وەزیران، باسی لەو ڕێوشوێنانە کرد کە لەلایەن لیژنەی کارامە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە گەمارۆکە و پێداویستییەکانی لە بواری پەرەپێدانی کارەکانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی و بەئەلیکترۆن کردنی سەرجەم بەشەکانی، هەروەها چاکسازی لە بوارى چاککردنەوه و پاراستنى فڕۆکەکان،و هەوڵە بەڕدەوامەکان بۆ پەڕەپێدانى تواناکانى کادر و دامەزراوەکانى کۆمپانیاکە،و بەڕزکردنەوەى ئاستى خزمەتگوزارییەکان.
هەروەک "سودانی " جەختی لە پێویستی جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ICAO) و کۆمەڵەی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی (IATA) بە خێرایی، و هاوسەنگ بوون لەگەڵ گەشەسەندنی جیهانی لە بواری گواستنەوەی ئاسمانی بۆ سەرنشینان و کاڵاکان کردەوە ، هەروەها کارکردن بەپێی چوارچێوەی دیاریکراو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان.
هەروەک جەختی کردەوە، لە هەڵگرتنی سزا لەسەر هێڵی ئاسمانی عێراقی، کە یەکێکە لەو مەلەفانەی کە لەلایەن حکومەتەوە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت، هەروەها مەلەفێکە کە قبوڵکراونی یە، و جەختیشیکردەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە کە کەمتەرخەم بوونە لە کارکردن.