وەزیری پلاندانان ڕێنمایی دەداتە فەرمانبەرانی وەزارەت لە سەرجەم پارێزگاکان کە ئامادەبن بۆ مەبەستی سەرژمێری گشتی دانیشتووان

ناوخۆ
  • 23-06-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد عەلی تەمیم " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان،ڕێنمایدا بەو  کارمەندانەی وەزارەت کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پلاندانان و ستانداردکردن لە سەرجەم پارێزگاکاندا کاردەکەن بۆ مەبەستی سەرژمێری دانیشتوانی گشتی و نیشتەجێبوون ئامادەبن.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پلاندانان، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "محەمەد عەلی تەمیم" جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان، لەگەڵ بریکار و سەرۆکی دەستەو دەزگا و سەنتەرەکان، و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە وەزارەت کۆبوویەوە و  بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی ئاراستە کردن. 
    هەروەک وەزیری پلاندانان ڕێنمایی، فەرمانبەرانئ وەزارەت و  بەڕێوەبەرایەتییەکانی پلاندانان و ستانداردکردنی کردن کە لە سەرجەم پارێزگاکان کاردەکەن، بۆ مەبەستی سەرژمێری دانیشتوانی گشتی ئامادەبن کە بڕیارە لە بیستی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو لە عێراق ئەنجام بدرێت.
    هەروەک جەختیشی کردەوە کە پڕۆژەی سەڕژمێری گشتی دانیشتووان پڕۆژەیەکی گرینگە بۆ  عێراق و زۆر دواکه وتووه، بۆیه پێویسته هەموو ڕێوشوێنێک بگرینەبەڕ بۆ سەرکەوتنی ئه م پڕۆژەیە.