بەغداد – ا ه ع دكتۆر سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران پێش هەڵبژاردن نوسراوێكی ئاراستەی دەستەی نەزاهە كردووە سەبارەت پێشێلكاری كۆمسیۆن لە پشكنینی ئامێری جیاكردنەوەی دەنگەكان. حەدیسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" لەو نوسراوەیدا عەبادی ئاماژەی بە پێشێلكاری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كردووە بە پابەوندبوونەكانی كە پێشتر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران تەئكیدی لەسەر كردبوونەوە".