بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد، و یەکەم دانیشتنی بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام کە د.حەمەد دۆخی بوو بەڕێوەبرد.
"د.ئەوسەم ماجد غانم " وتەبێژی ئەنجومەنە و ئەندامی دەستەی ئەمینداران، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەستەی ئەمینداران یەکەم دانیشتنی خۆی بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەن ئەنجامدا،و هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکەی بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشدا :- کە "تایر غانمی " بە سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و "سەنە سەعید " وەک جێگری سەرۆک ، بە پشتبەستن بە یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ژمارە 26ی ساڵی 2015 و بەپێی بڕگەکانی مادە هەشتی هەموار کراوی بڕگەی نۆیەم هەڵبژێردران.
ئاماژەی بەوەشدا :- کە دەستەی ئەمینداران لە یەکەم دانیشتنیدا جەختی لەسەر سەربەخۆیی ئەندامانی دەستەی ئەمینداران کردەوە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان ، هەروەک ئەنجومەن لە میانی دانیشتنەکەدا بڕیاریدا لیژنەیەکی سکاڵا بۆ کاروباری ناوخۆ و دەرەکی بەگوێرەی مادەی 10ی /بڕگەی 12ی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بکاتەوە، وەک لە دەستپێکی ئامادەکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یاساکەدا هاتووە.
"د.ئەوسەم ماجد "ووتیشی : ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە دوو کۆبوونەوە هەفتانە لە دەستەی ئەمینداران ئەنجام بدرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک مەلەفی جیاواز بەپێی ئەو ئەرکانەی لە بڕگەکانی یاساکەدا دیاریکراون.