بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ژینگە ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچی کەرانی کارگەکان ڕاگەیاند،تا ئاستی غەرامەکردن و داخستنی، هاوکات مەرجی دامەزراندنی پڕۆژەی پیشەسازی دیاریکرد.
لەو بارەیەوە "جەلیل حسێن سەلمان " بەڕێوەبەری بەشی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی چالاکییە پیشەسازی و خزمەتگوزارییەکان لە وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کارگەکانی ئاسن و پۆڵا و ئۆکسیدی کاربۆن و گۆگرد و نایترۆجین و ئەوانی تر، گازی لێ دەردەچیت بۆ ناو بەرگەهەوا، کاریگەری لەسەر ژینگە هەیە لە لایەک، ئەوە جگە لە کاریگەرییەکانی لەسەر پرسی گۆڕانی کەشوهەوا لە لایەکی دیکەوە،ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کۆمپانیا و کارگەکانی بەرهەمهێنان بەشدارن لە گۆرینی کوالیتی هەوای دەوروبەر لە ڕێگەی ئەو دەردانە گازی و گەردیلەیانەی کە بەرهەمی دەهێنن.
سەلمان ووتیشی : وەزارەتی ژینگە مەرجی داناوە کە پڕۆژەکان لە چوارچێوەی ڕێوشوێنی دیاریکراو دادەمەزرێن کە دڵنیابن لەوەی کاریگەری لەسەر ناوچەکە و ناوەندی دانیشتووان نەبێت، هەروەها بە مەرجی دابینکردنی ئامرازەکانی کۆنترۆڵکردنی دەردانی گازی و گەردیلەکان ، پێش ئەوەی ڕەزامەندی ژینگەیی بەو پڕۆژانە بدرێت .
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- وەزارەت چاودێری ئەدای سەرجەم چالاکیەکان دەکات، دوای دامەزراندنیان و دەستپێکردنی کارەکانیان، لە ئەگەری دەستنیشانکردنی هەر سەرپێچییەک لە یاساکانی ژینگە،ئەوە ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو دەگرینەبەر بە ئاگادارکردنەوە و هۆشداری و غەرامەکردن تا داخستنی.