بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان بڵاوەپێکردنی هێزەکانی بۆ دەستەبەرکردنی ڕێڕەوی حەجی وشکانی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە:- کە یەکەکانی فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی خۆیان دەستیان بە جێگیرکردن هێز کردووە بۆ دەستەبەرکردنی ڕێڕەوی سەلامەتی بۆ حاجیان لە ڕێگای وشکانی لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ پارێزگاکانی عێراق لە ڕێگای دەروازەی سنووری عەرعەرەوە بە ئامانجی دڵنیابوون لە پاراستنی حاجیانی ماڵی خوا.