قەوارەی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا 10 فەلەستینی دەستگیر دەکات کە لەنێویاندا چەندین منداڵ هەن

جیهانی
  • 23-06-2024, 12:30
  • +A -A

    بەدواداچوون-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی قەوارەی زایۆنی لەئەنجامی دەستدرێژییە بەرفراوانەکانی بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوا 10 فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
    ئاژانسی هەواڵی سعودیە (واس) بە پشتبەستن بە یانەی زیندانیانی فەلەستینی بڵاویکردەوە: کە هێزە داگیرکەرەکان سێ منداڵیان لە خەڵکی شارۆچکەی سەعیر لە شاری خەلیلی باشووری کەرتی ڕۆژئاوایان دەستگیرکردووە،هەروەها هێرشانکردۆتە  سەر چەند شارۆچکەیەکی نابلوس و قەلقیلیە و جێنین.
    هەر پەیوەست بەوە ،دەستەی بەرگری شوڕاو نیشتەجێبوون لە ڕاپۆرتێکدا ئەوە دەخاتەروو :- کە هێزەکانی قەوارەی زایۆنی هێرشیان کردۆتە سەر گوندی دیوک  لە شاری ئەریحا، وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕووخاندنی ماڵە فەلەستینییەکان.
    سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی سعودیە (واس).