بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، دەوامی فەرمی لە دادگاکان و دامەزراوەی دادوەری دیاریکرد.
ئەنجومەن لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە:- ئەنجومەن بڕیاڕیدا کە دەوامی فەرمی لە بەشەکانی ئەنجومەن و دادگاکان و پەیمانگای دادوەری کەمبکاتەوە، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی 67ی یاسای ڕێکخستنی دادوەری ژمارە 160ی ساڵی 1979 و مادەی 311ی یاسا مەدەنیەکانی ژمارە 83ی ساڵی 1969.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی پێشتر باسکراون لە کاتژمێر 7:30 بەیانی تا یەکی پاشنیوەڕۆ کاردەکەن لە 23/6/2024تاوەکو 29/8/2024.
ڕوونیشیکردۆتەوە :- کە ئەم بڕیاڕە لەئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایەوە دێت.