بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی تەندروستی هۆشدارییەکی بەپەلە سەبارەت بە سەلامەتی پاراستنی خواردن و خواردنەوەکان بە خاوەن فرۆشگاکان و چێشتخانە و دوکانەکان دەدات.
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- بەهۆی رووبەرووبونەوەی وڵات بەر شەپۆلی گەرمی بەرز کە ڕەنگە لە پەنجا پلەی سیلیزی زیاتر بێت،ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر سەلامەتی خواردن و خواردنەوەکان دروستدەکات،بەتایبەتی ئەوانەی تازەن یان هەڵگیراون،کاریگەریی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات کاتێک بیخۆاتەوە.
بۆیە لەو ڕوانگەیەوە وەزارەت داوای لە خاوەن فرۆشگاکانی خۆراک و چێشتخانە و فرۆشگاکان دەکات کە خواردن و خواردنەوە کان لە بابەتی شەربەت و جۆرە خواردنەوەکانی تر و کەرەستەی خاو و دروستکراو،لە پلەی گەرمی گونجاودا هەڵبگیرێت ، بەتایبەتی خواردن و فرۆشتنی شەربەت و دەفری ئاو لەسەر شەقامەکان کە بەر تیشکی خۆر بکەوێت بە توندی قەدەغەیە ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لەو بارەیەوە دەبێت دەزگاکانی چاودێری تەندروستی پشکنینەکانیان چڕتر بکەنەوەو بەدواداچوون بۆ چێشتخانە و فرۆشگا گشتیەکان،و کارگەکان بکەن و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران بگرێتەبەر.