بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی گشتی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو دەخاتەروو،کە تیایدا پێشبینی زیادبوونی تۆز و خۆڵ و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەم هەفتەیەدا دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- بۆ سبەی دووشەممە، کەشوهەوای وڵات ساماڵە لەگەڵ پەڵە هەورێک و بەرزبونەوەی بەشێوەیەکی کەمی تۆز و خۆڵ،هەروەها پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمێک دادەبەزن،هاوکات پلەکانی گەرما لە ژمارەیەک پارێزگا بەم شێوەیە دەبێت :-
پارێزگاری بەسرە 49پلەی گەرمی تۆمار دەکات و سەلاحەددین 45 پلە و دیالە 44 پلە و ئەنبار و کەرکوک 43 پلە و نەینەوا 41 پلە و سلێمانی 40 پلە تۆمار دەکات.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- بۆ ڕۆژی سێشەممە کەش و هەوا ئاسایی دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە تەواوی ناوچەکانی وڵات.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : بۆ ڕۆژی چوارشەممە کەش و هەوا ئاسایی دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت لە تەواوی ناوچەکانی وڵات.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە تەواوی ناوچەکانی وڵات.