وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت کە تاقیکردنەوە وزارییەکان لە سبەینێوە دەستپێدەکاتەوە

ناوخۆ
  • 22-06-2024, 22:00
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند کە تاقیکردنەوە وزارییەکان لە سبەینێ یەک شەممەوە  دەستپێدەکاتەوە.
    وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- تاقیکردنەوە وەزارییەکان بۆ قۆناغی ئامادەیی لە سبەینێ یەکشەممە دەستپێدەکاتەوە، دوای کۆتایی هاتنی پشووی جەژنی پیرۆزی قوربان و بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو.
    هەروەک جەختیشی لەوە دەکاتەوە کە بەردەوام دەبن و ناوەستن سەرەڕای ئەو پشووانەی کە لەلایەن حکومەتی ناوخۆییەوە پەسەندکراون لە هەندێک لە پارێزگاکان، بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژی پێداوە:- وەزیری پەروەردە ڕێنمایی داوە بە  بەڕێوەبەری ناوەندەکانی تاقیکردنەوە، بۆ سەرپەرشتیکردنی  هۆڵەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ تاقیکردنەوەکان، هەروەها دابینکردنی پێداویستییە لۆجستییەکان، وەک ئاوی سارد ، بۆ دڵنیابوون لە ئاسوودەیی تاقیکردنەوەکان.