بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"زیاد عەلی فازل " وەزیری کارەبا ڕایگەیاند کە نابێت دواکەوتن هەبێت لە دابینکردنی پێداویستی بۆ ناوەندەکانی چاکسازی بە پارچەی یەدەگ.
وەزارەتی کارەبا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- لە چوارچێوەی هەوڵەکانی و بەدواداچوونی بەردەوامی کارەکانی سیستەمی کارەبا لەلایەن" زیاد عەلی فازل "وەزیری کارەبا، ئەمرۆ وەزیر سەردانی بەشی کۆگاکانی ناوەندی کارەبای بەغدای کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئامانج لە سەردانەکەی وەزیر بەدواداچوونە بۆ دۆخی ئێستای کۆگای ناوەندی پارچەی یەدەگ، چونکە خودی وەزیر پێداچوونەوەی بە کەل و پەلی بەردەست دەکات و ڕێنماییەکانی دا بۆ دەستەبەرکردنی بڕێکی پێویست لە کەرەستەی یەدەگ بۆ کۆنترۆڵکردنی کارەبا لە هاویندا.
بەگوێرەی بەیاننامەکە وەزیری کارەبا جەختی لە کەمکردنەوەی ڕۆتینی کارگێڕی و دوانەخستنی ئامادەکردنی کەرەستەی پێویست بۆ بەشی چاککردنەوە، بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری و بەردەوامی وززەی کارەبا بۆ هاووڵاتیان کردەوە .
وەزیری کارەبا لەومیانەیەدا گوێی لە هەندێک لەو بەربەستانە بوو کە کرێکاران و کارمەندقن ڕووبەڕووی دەبنەوە،و ڕێنماییدا کە بە خێرایی چارەسەر و ئاسانکاری بکەن بۆ کارکردن و گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکان.
هەر بەپێی بەیاننامەکە وەزیری کارەبا بەمەبەستی پێزانین بۆ هەوڵی کرێکاران، ڕێنماییدا بە ڕێزلێنان لەو فەرمانبەرانەی کە لە کۆگاکاندا کاردەکەن.