وەزارەتی کشتوکاڵ پلانێک بۆ زیادکردنی بەرهەمی ماسی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 22-06-2024, 20:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ پلانێکی بۆ زیادکردنی بەرهەمی ماسی ڕاگەیاند.
    "مەهدی سەهر" وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:وەزارەت کار بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی زیادکردنی بەرهەمی ماسی دەکات،کە ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخەکان دەبێت،هاندانیشە بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتەکە.
    ووتیشی:- ئەم پرۆژانە بە بەرنامەیەکەوە پاڵپشتی دەکرێن بۆ پڕۆژەکانی سیستەمی داخراو (قەفەس) کە وزەی خۆر بەکاردەهێنن،لەوێ قەرز بۆ بەخێوکەرانی ماسی دابین دەکرێت،بۆ دانانی سیستەمی وزەی خۆر بۆ ئەوەی ببێتە هۆکارێکی یەکلاکەرەوە بۆ زیادکردنی قەبارەی سامانی ماسی.
    جەختیشی لەوە کردەوە:-کە ئاو لە ڕێگەی بەخێوکەرانی ماسییەوە دابین دەکرێت و پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن، ئەگەر گونجاو بێت بۆ بەکارهێنان لە بەخێوکردنی پڕۆژەکانی سامانی ماسی.
    ڕاشیگەیاند:-کە پرۆسەکە دوو ڕەیڕەو لەخۆدەگرێت، کە ڕێکخستنی بەخێوکردنی ماسیە لە ڕێگەی پێدانی مۆڵەت بە بەخێوکەران بۆ بەردەوام بوون لە پیشەکە، هەروەها نەهێشتنی پێشێلکاری و زیادەڕۆیی بۆسەرئاو.