بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،ڕێنماییدا بە کەمکردنەوەی دەوامی فەرمی.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێژدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- بە لەبەرچاوگرتنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەتایبەتی لە کاتەکانی بەرزی زۆری پلەکانی گەرما، و بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان بە گشتی و فەرمانبەران بە تایبەتی و زیادە ڕۆیی لە بەکارهێنانی وزەی کارەبا، سەرۆک وەزیران بڕیارنەی خوارەوەی دەرکرد:-
1. کاتی دەستپێکردنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی پارێزگاکان جگە لە بەغدای پایتەخت کاتژمێر حەوتی بەیانییە و کۆتایی دەوام کاتژمێر یەک نیوەڕۆیە.
2- پارێزگارەکان دەسەڵاتیان پێدراوە کە دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا ڕابگرن، بە فەرمانگە ناوەندییەکانیشەوە کە سەر بە پارێزگاکان نین کە لە پارێزگاکانیاندا کاردەکەن لەو ڕۆژانەی پلەکانی گەرما دەگاتە (50) پلەی سەدی یان زیاتر.
3. کارکردن لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان لە بەغدای پایتەخت بەردەوامە، بەپێی ئەو کاتانەی لە بڕیاری (24213)ی ساڵی 2024ی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەی پێکراوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم دوو هەمواری خاڵەی خوارەوە:
أ-پێشخستنی یەک کاتژمێر کاتی دەستپێکردنی دەوامی فەرمی بەپێی ئەو خشتەیی کە لە بڕیارەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
ب.کەمکردنەوەی یەک کاتژمێر دەوامی فەرمی لە کۆتایی ڕۆژی دەوامدا،و کۆتایی هاتنی کاتی دەوام دوو کاتژمێر زووتر دەبێت لەو کاتەی کە پێشتر دانرابوو.
4. دەوامی فەرمی بەپێی ئەو کاتانە دەبێت کە لەم ڕێنماییەدا ئاماژەی پێکراوە، لە ڕۆژی یەکشەممە 2024/6/23دەستپێدەکات تا ڕۆژی پێنجشەممە 29/8/2024.