بەغدا-INA
ئەمرۆ شەممە "ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی،ڕاگەیاند: هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی گشتی شەعب تۆمار نەکراوە.
"حەسناوی"لە ڕاگەیاندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- لە ئەنجامی رووداوی ئاگرگرتنەوە لە نەخۆشخانەی گشتی شەعب، دوای ئەوەی ئاگر لەدووژوور کەوتەوە ئێمە پێداچوونمان بۆ رووداوەکەی نەخۆشخانەکە کردوە ئەوە ڕوون بووەوە کە ئاگرەکە تەنها دوو ژووری گرتووەتەوە و زیانی ماددی هەیە، بەڵام نەخۆشخانەکە وەک خۆیەتی وە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ووتیشی :- ئەو کۆمپانیایەی بەرپرسیارە لە نەخۆشخانەکە، نەخۆشخانەکە نۆژەن دەکاتەوە، هەروەها دەگەڕێندرێنەوە بۆ ئەوەی پێشتر .
لە بەرامبەردا "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ ڕوونیکردەوە:- هاتنی خێرای تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ شوێنی ئاگرکەوتنەوە، بەشداربوونە لە کەمکردنەوەی ئاستی زیانەکان.