بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"ئەحمەد ئەسەدی"وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی،ڕایگەیاند:کە ئەرکی وەزارەت بریتییە لە دروستکردنی کەشێکی سەلامەت بۆ سەرجەم دانیشتوان و کارکردن بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی پێویستەکان بۆ تێکەڵکردنەوەی دووبارە سودمەندان بۆ ناو کۆمەڵگە.
"ئەسەدی "لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ماڵی چاکسازی بۆ ژنانی ئاوارە لە ناوچەی (سڵیخ) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی کردوە ، ڕایگەیاند: سەردانەکەمان بۆ بەدواداچونە لە بارودۆخی ماڵەکە و گوێگرتنە لە پێداویستییەکانی زیندانییەکان و سکاڵاکانیان.
ڕاشیگەیاند : کە لە لەگەڵ میدیاکان گەشتمان بە ماڵەکە کرد بۆ ئەوەی بزانین خزمەتگوزارییەکان چۆنن و حکومەت ئەرکەکانی خۆی لەلایەنی خزمەتگوزاری جێ بەجێبکات کە لەلایەن وەزارەتی کار و دەستەی چاودێریکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانەوە پێشکەش دەکرێت .
"ئەسەدی" لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە ماڵەکەدا چاومان بە زیندانییەکان کەوت و قسەمان لەگەڵ کردن و هەموو شتێکمان بۆ دابین کردن کە پێویستیان پێی بوو،هەروەک هەموو شتێک کە لە ماڵەکەدا بەردەستە بە ڕەزامەندی هەموو زیندانییەکانە، ئەرکی ئێمەیە بۆ پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشیان دەکرێت.
ڕوونیشیکردەوە: کە ئەرکی ئێمە دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەتە بۆ زیندانییە ژنەکان و بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ تێکەڵکردنیان بۆ ناو کۆمەڵگا.
جەختیشی کردەوە:- کە پاراستنی هەموو زیندانیکراوان و دابینکردنی پەناگە بە بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆمان دەزانین، یەکێک لە ئەرکەکانیشمان ئەوەیە دیسان متمانە لە دڵی ئەو کچانەدا دروستبکەین کە بەهۆی هەلومەرجی کۆمەڵایەتی تایبەت کەوتوونەتە ئەودۆخە.
ووتیشی :- ئەرکی دەوڵەت چاودێریکردنی هەموویانە،کە ئەوانیش بەشێکن لە کۆمەڵگا، ئەرکی ئێمەش گرنگیدانیان و دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانیانە.