وەزیری ناوخۆ فەرمانیدا لێکۆڵینەوە بکرێت لە هۆکاری ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی شەعب

ناوخۆ
  • 22-06-2024, 17:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ ، فەرمانیدا بەکردنەوەی لێکۆڵینەوە لە  زانینی هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی گشتی شەعب.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەیی،تیایدا هاتووە :- "عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ ،خودی خۆی سەرپەرشتی کاری تیمەکانی بەرگری شارستانی کرد کە خەریکی کۆنترۆڵکردنی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەبوون لە نەخۆشخانەی گشتی شەعب کە لە قۆناغی دروستکردندابوو لە بەغدادی پایتەخت.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- وەزیر ناوخۆ فەرمانی کردووە لێکۆڵینەوە بکرێت لە  دیاریکردنی هۆکاری کەوتنەوەی ئەم ئاگرە.