بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە ،بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی،دەستگیرکردنی تیرۆریستێک و لەناوبردنی تونێلێکی ژێر زەویی سەر بە داعشی لە نەینەوای ڕاگەیاند.
بەڕێوبەرایەتییەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە:-بە دوو ئەرکی جیاواز و بەپێی زانیاری هەواڵگری دروستی بەشی هەواڵگری فیرقەی پانزەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان، و لە بۆسەیەکی ورددا،یەکێک لەو تیرۆریستانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواکرابوو، بەپێی بڕگەکانی مادەی 4ی (تیرۆر) لە قەزای تەلەعەفەر دەستگیرکر.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری، هێزەکانی هەواڵگری سەربازی توانیان تونێلێکی ژێرزەمینیی سەر بە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی چیای عەدایە بدۆزنەوە کە درێژییەکەی (60) مەتر و بەرزییەکەی (3) مەتر و سێ ژووری تێدایە کە پێشتر لەلایەن باندە تیرۆریستییەکانەوە بۆ هەڵگرتنی کەرەستە بەکاردەهێنراوە.