وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێکردن : پرۆژری دروستکردنی شارە نوێیەكانی نیشتەجێبوون نرخی خانووبەرە دادەبەزێنێت

ناوخۆ
  • 22-06-2024, 13:49
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانی ئاماژەی بە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی خانووبەرە كرد، هاوكات دووپاتیكردەوە كە تەواوبوونی شارە نوێیەكانی نیشتەجێبوون دەبێتە هۆی دابەزینی وردە وردە نرخی خانووبەرە.
    نەبیل سەفار وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بازاڕی خانووبەرە پەیوەستە بە پرسی دابینكردن و خواستی داواكاری و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە وڵات  پێوویستی بە خانووبەرە بەرزبۆتەوە،و بوونی سەرمایەی گەورە كە بووەتە هۆی خانووبەرە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی زۆری بەرچاو لە نرخەكان.
    سەفار ئاماژەی بەوەشكرد : كاریگەرییەكانی دابەزینی نرخەكان دوای تەواوبوونی دروستكردنی شارە نوێیەكانی نیشتەجێبوون دەردەكەون كە لەلایەن حكومەتەوە دەستیپێكردووە، هەروەها پەمپكردنی هەزاران یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ناو بازاڕ دەبێتە هۆی دابەزینی وردە وردەیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەرەستەی بیناسازیی بەهەمان شێوە خواستێكی زۆری لەسەرە، بەتایبەتی كە وڵاتەكە شاهیدی ئاوەدانكردنەوەیەكی گەورەی شارەكانە، جەختیشیكردەوە بەرپرسیارێتی دیاریكردنی نرخەكانیان لەدەرەوەی بازنەی كارەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەیە.