سودانی جەخت لە بەردەوامی بەهێزكردنی تواناكانی بەرگری ئاسمانی دوای ئەركی هاوپەیمانی دەكاتەوە

سیاسی
  • 22-06-2024, 13:20
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، بەردەوامی بەهێزكردنی توانای بەرگری ئاسمانی و چاودێری ئاسمانی لە چوارچێوەی قۆناغی كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق پشتڕاستكردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ناوەندی نوێی ئۆپەراسیۆنەكانی فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی كردەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك وەزیران گوێی لە پوختێكی وردی سەنتەرەكە گرت كە لەلایەن فەرماندەی بەرگری ئاسمانی پێشكەشكرا، تیایدا دووپاتیكردەوە كە سەنتەرە نوێیەكە بە سیستەمێكی مۆدێرن لە ڕاداری دۆزینەوەی بەرزكراوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی فەرماندەیی بەرگری ئاسمانیدایە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی چاودێری و دڵنیابوون لە سەلامەتی ئاسمانی عێراق.
    سەرۆك وەزیران جەختیشیكردەوە : حكومەت بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی و بەرزكردنەوەی تواناكانی فەرماندەیی و كۆنترۆڵكردنی ئاسمانی عێراق و پاراستنی لە پێشێلكارییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی وەڵامدانەوەی دەستبەجێ.
    سودانی ستایشی هەوڵەكانی ئەو سەركردە و ئەفسەرانەی كرد كە بەشداربوون لە تەواوكردن و بەڕێوەبردنی ئەم سەنتەرە، كە بە هاوكاری كۆمپانیای تالیسی فەرەنسی كە تایبەتمەندە لە كەرەستەی بەرگری،لەسەر ڕێڕەوی پلانەكانی پەرەپێدانی چەكداریی جۆرە جیاوازەكانی هێزە چەكدارەكانمان، وەك چۆن حكومەت نزیكەی 5 ترلیۆن دیناری بۆ ئەو ئامانجانە تەرخانكردووە، لەنێویاندا 3 ترلیۆن لە بودجەی ساڵی 2024، هەروەها لە چوارچێوەی پڕۆژەی بەرزكردنەوەی تواناكانی چەكدا.
    فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕوونیكردەوە : ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق بەسەر وشكانی و ئاسمانی و ئاوەكانیدا میحوەرێكی سەرەكییە لە چوارچێوەی ئامانجەكانی بەرنامەی حكومەت لە بواری بەرگری و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتەكانی ئاسایش، بە تایبەت لە ماوەی دوای كۆتایی هاتنی ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، كە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە هەوڵەكان بەردەوامن بۆ بەدواداچوونی هەموو جۆرە هەڕەشە یان پێشێلكارییەكی تیرۆریستی، وە بنیاتنانی تواناكانی دیاریكردن و ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە بەتایبەتی لەبواری دۆزینەوە ئاستی نزم و لەگەڵ پەرەسەندنی ئاست و تەكنەلۆژیای بەرگری ئاسمانی لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە، جگە لە جەختكردنەوە لەسەر پەرەپێدانی بەكارهێنانی ڕێگریكەر لە نوێترین فڕۆكەی تایبەتمەند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەمووان ئەگەری پێشێلكاری یان دوژمن.