دارایی: دابەشكردنی ڕاستەوخۆی خەمڵاندنی خەرجییەكانی ئێستا و داهاتەكان و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بۆ ساڵی 2024

ئابوری
  • 22-06-2024, 12:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دارایی دەستپێكردنی دابەشكردنی خەمڵاندنی خەرجییەكانی ئێستا، داهاتەكان و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بۆ ساڵی 2024 ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : دەوڵەت دەستیكردووە بە دابەشكردنی خەمڵاندنەكانی خەرجییەكانی ئێستا، داهاتەكان،و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بۆ ساڵی 2024 .
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەشی بودجە لە وەزارەتی دارایی داوا لە سەرجەم وەزارەت و پارێزگاكان و ئەو لایەنانەی كە پەیوەست نین بە هیچ   وەزارەتێك ، سبەینێ یەكشەممە 23ی حوزەیرانی 2024، نوێنەرە ڕێگەپێدراوەكانیان بنێرن، بۆ مەبەستی وەرگرتنی خەمڵاندنەكانی خەرجی ئێستا، داهات، و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بۆ ساڵی ئێستا، كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكراوە بەپێی ئەوەی لە بڕیارنامەی پەرلەمان ژمارە (64)ی ساڵی 2024دا هاتووە، كە لە دانیشتنی ژمارە (27)ی پەرلەمانیدا پەسەندكراوە ) لە 3ی حوزەیرانی ساڵی ئێستادا.