بەغدا - INA - حەسەن فەواز
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی كشتوكاڵ ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ دابەشكردنی 12 هەزار سیستمی ئاوڕشێنەر كە ڕووبەرەكەی یەك ملیۆن دۆنم دەگرێتەوە، هاوكات دووپاتی كردەوە كە واقیعی كشتوكاڵی لە عێراقدا شایەتی گۆڕانكارییەكی چۆنایەتی بێ وێنەیە لە سەردەمی حكومەتی ئێستادا.
وتەبێژی وەزارەتەكە محەمەد خوزاعی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پلانی چاندنی گەنم بۆ وەرزی ئێستا ڕووبەری 4 ملیۆن دۆنم زەوی بیابانی لەخۆگرتبوو، كە زۆربەیان پشتیان بە ئامێری ڕشێنەر بەستبوو.
خوزاعی ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەت گرێبەستی هەیە لەماوەی ساڵی ئێستای 2024 لەگەڵ چەند لایەنێكی دەرەكی و ناوخۆیی بۆ كڕینی 12 هەزار سیستەمی ئاوڕشێنەر، بەبڕی زیاتر لە 835 ملیار دینار، هیوای خۆی دەربڕی كە ئەم بڕە ئاوڕشێنەرە ڕووبەری یەك ملیۆن دۆنم بگرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : لە ساڵی 2003ەوە تەنها هەزار و 400 ئاوڕشێنەر دابەشكراون، بەڵام وەزارەت ئێستا لە پرۆسەی دابەشكردنی 12 هەزار ئاوڕشێنەردایە بەو پاڵپشتییەی كە پێشكەش كراوە، كە لە نێوان 30-40%ی نرخی ئەو ئاوڕشێنەرە كە لە ئەستۆی وەزارەتی كشتوكاڵ، دانەوەی ئەو بڕەپارە لەماوەی 10 ساڵ دەبێـت و جەختیكردەوە : واقیعی كشتوكاڵی لە عێراقدا شایەتی گۆڕانكارییەكی چۆنایەتی بێ وێنەیە لە سەردەمی حكومەتی ئێستادا.