دارایی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی حوزەیران ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 22-06-2024, 11:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دارایی دابینكردنی بودجەی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانی بۆ مانگی حوزەیرانی ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی دارایی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە بەشی ژمێریاری وەزارەتەكە دەست بە ڕێكارەكانی دابینكردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان دەكات بۆ مانگی حوزەیران .
    لە بەیاننامەكەدا داوا لە یەكەكانی خەرجی لە وەزارەتەكان و پارێزگاكان و ئەو لایەنانەی پەیوەست نین  بە وەزارەتەكان، بۆ ناردی  نوێنەرە ڕێگەپێدراوەكانیان بنێرن بۆ تەواوكردنی مەرجەكانی دابینكردنی دارایی مووچەی فەرمانبەران و لقەكانیان، بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوون بە خشتەی دارایی مانگانەی كە لەلایەن ئەوانەوە پەسەندكراوە و جێبەجێكردنی هەموو پێداویستییە داراییە پێویستەكان.