ئاسایشی نیشتمانی لەناوبردنی تۆڕەكانی فیڵ وساختەكاری لە سێ پارێزگادا راگەیاند

ئەمنی
  • 22-06-2024, 11:21
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەناوبردنی ئەو تۆڕانەی ڕاگەیاند كە فێڵ و ساختەكاری و چەواشەكردنی هاوڵاتیانیان دەكرد بۆ ئەوەی  دایان بمەزرێنن لە سێ پارێزگادا.
    ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووەو تیایداهاتووە : بەپێی زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوونی مەیدانی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای ئەنبار تۆڕێكی هەڵوەشاندەوە كە پێكهاتبوو لە (10) كەس كە سەرقاڵی ساختەكاری و چەواشەكردنی هاووڵاتیان بوون بۆ دامەزراندنیان لەدەستەی هێزەكانی حەشدی لە بەرامبەر بڕە پارەیەك.
    ئاماژەی بەوەشكرد : مەفرەزەكانی دەزگاكە توانیان دوو تۆڕی ساختەكاری و فێڵكردن لە پارێزگاكانی دیالە و بەغدا بەپێی فەرمانی دادوەری هەڵبوەشێننەوە، كە ئەندامێكی ئەو دوو تۆڕە ئیدیعای پەیوەندی ڕاستەوخۆی خۆی لەگەڵ یەكێك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكان و توانای بەدەستهێنانی پلەی كاری كردووە  لەسەر میلاكی دەزگاكەدا وەردەگرن و فێڵ لە هاوڵاتیانی كردووە كە دایانبمەزرێنێ. 
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەوانەی تۆمەتبارن بەو تاوانە بە دەستی سوور دەستگیركراون و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەرییان كردووە بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر بگرنەبەر.