عێراق پێشوازی له‌دانپێدانی ئه‌رمنیان به‌ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ده‌كات

سیاسی
  • 21-06-2024, 21:17
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ پێشوازی عێراق به‌دانپێدانی ئه‌رمنیا به‌ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ڕاگه‌یاند.
    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، راگه‌یاندووه‌" پێشوازی كۆماری عێراق ڕاده‌گه‌ینین به‌ڕاگه‌یاندنی كۆماری ئه‌رمنیا بۆ دانپێدان به‌ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین.
     هه‌روه‌ها وتی" له‌كاتێك ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌گرنگ ده‌زانێت، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی گه‌راندنه‌وه‌ی مافی فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و پایته‌خته‌كه‌ی قودسی پیرۆز بێت.
     وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ داواكه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاری یاسایی خۆی هه‌ڵبگرێت و بڕیاره‌ شه‌رعیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ په‌یوه‌ستداره‌كان جێبه‌جێ بكات ئه‌وانه‌ی مافی گه‌لی فه‌له‌ستین له‌دیاریكردنی چاره‌ی خۆنووسین و به‌ده‌ستهاتنی ئاواته‌ نیشتمیانیه‌ شه‌رعییه‌كانی له‌خۆ ده‌گرن.