به‌غدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، مەزارگەی عه‌سكه‌ری پیرۆز وردەکاری پلانەکەی بۆ جەژنی غەدیر ئاشکرا کرد.
سەرۆکی بەشی کاروباری ئایینی و فیکری لە مەزاری عه‌سكه‌ری پیرۆز، محەمەد ئەلخالیدی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ساڵانە مەزاری عه‌سكه‌ری پیرۆز ئاهەنگ سازدەکات کە بە هەڵکردنی ئاڵای جەژنی غەدیر لهشەوی پانزەی مانگی زولحیجە لە مەزاری پیرۆز و ناوچەکانی نزیک ده‌ستپێ ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگه‌كه بەردەوامه تا کۆتایی ١٨ی حیجا ڕۆژی بۆنه‌كه.
ئاماژەی بەوەشکرد" دواتر ئاهەنگێکی ناوەندی لە مەزارگەی عه‌سكه‌ری پیرۆز بەڕێوەدەچێت بە بەشداریی باوەڕدارانی پارێزگای سەڵاح ا‌لدین و شارەکانی دیکە. پلانێکی یەکگرتوو ئامادەکراوە بۆ پێشوازیکردن لە قەرەباڵغی و سەردانکەرانی ناوچە جیاوازەکان، و چاوەڕوان ده‌كرێت ژمارەیەکی زۆر لە سەردانکەران به‌شداری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی" پلانەکە چه‌ندین ئەرکی لەخۆگرتووە، له پاراستنی ئه‌منی و جێبه‌جێكردنی فەرمانەکان بۆ ئاسانکاری چوونە ژوورەوە و دەرچوونی سەردانکەران بەشێوه‌یه‌كی ڕێك وپێك، لە هەمان کاتدا بەشی میوانداری پلانێکی ئامادەکردووە بۆ پێشوازیکردن لە سەردانکەران و شاندەکان بۆ ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا. ڕێوڕەسمەکان بەش و بەشه به‌ڕێوه‌ده‌چن، بە هاوکاری لەگەڵ کاروانی خزمەتگوزاری، باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە سەردانکەران دەکرێن، لە هەمان کاتدا ئەرکی بەشی کاروباری ئایینییە کە نیشانەکانی ڕازاندنەوە و خۆشی لەم یادگارییەدا نمایش بکات”.