تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق خولێكی نوێی ڕادیۆیی بۆ مانگی پیرۆزی موحەڕەم دەستپێدەکات

ناوخۆ
  • 21-06-2024, 17:51
  • +A -A

    به‌غدا-INA- ئەحمەد سومەیسم
    فۆتۆ: واسق خوزاعی
    تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق لە چوارچێوەی خولی نوێ و چالاکییەکانی مانگی پیرۆزی موحەڕەمدا، کۆمەڵێک زنجیرە درامایی ڕادیۆی مێژوویی دەستپێکرد، کە ھاوشێوە و لەگەڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مانگی پیرۆزدا دەگونجێت.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: بەشی درامای ڕادیۆ دەستیکرد بە تۆمارکردنی یەکەم زنجیرەی مێژوویی بەناونیشانی (قوربانی وشەکە)، لە نووسینی سەعد عورەیبی، لە دەرهێنانی محەمەد ئەلمەسعوودی، و ڕۆڵی نواندنی هه‌ر یه‌ك له‌هونەرمەندان بەها خەیون ومازن محمد مستەفا و یەحیا ئیبراهیم و عادل و تەحریر ئەسەدی و زەمەن عەلی و حەمید عەباس وهه‌ندێكی تر ده‌گێرن.
    نووسەر سەعد عورەیبی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: زنجیرەی (قوربانی وشە) ھاوشێوەکردنی چیرۆکی شەھیدبوونی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) و ڕووداوەکانی ئه‌و كاته‌ ڕوویانداوە، له‌گه‌ڵ تیشک خستنه‌ سه‌ر ئه‌و ڕەتکردنەوە کە لە لایەن موسڵمانانەوە هه‌بوو بە تاکە وشەی (نا)، نا بۆ بەیعەتی یه‌زید، نا بۆ بەیعەتدان به‌ ڕژێمی دەسەڵاتدار بە سەرۆکایەتی یەزید بن موعاویە، نا بۆ نادادپەروەری و سته‌مكاری ده‌خاته‌روو.”
    ئاماژەی بەوەشکرد، زنجیرەکە لە ٢٨ ئەڵقەی ڕادیۆیی پێکهاتووە، و لە مانگی پیرۆزی موحەڕەمدا لە ڕادیۆی بەغدا پەخش دەکرێت.

    لای خۆیەوە هونەرمەند مازن محمد مستەفا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە زنجیرەی (قوربانی ووشە)دا، کارەکتەری ئیمام حسێن (درودی خوای لەسەر بێت) بەرجەستە دەکەم، و یەکێکە لە سەختترین کارەکتەرەکان کە ئەکتەرێک دەتوانێت ڕۆڵی تێدا بگێڕێت بەهۆی گرنگی و تایبەتمەندی و سەرسامی و گەورەییەکەیەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ئیمام حسێن (درودی خوای لەسەر بێت) پابەند بوو بە وشەی حەقیقەتەوە”.
    ئاماژەی بەوەشکرد" کارەکتەری ئیمام حسێن (درودی خوای لەسەر بێت) سەنگی مێژوویی و کۆمەڵایەتی خۆی هەیە، نەک تەنها لای موسڵمانان، بەڵکو لە هەموو مەزهەب و ئایینەکاندا، حسێن شۆڕشێکە هیچ سنوورێکی نییە و هیچ کۆتایییەکی نییە، واتە خاوەنی سەرەتا و بێ کۆتاییه‌ بەڵکو کۆتایی لە ڕۆژی قیامەت دەبێت، ان شاء اللە."


    لەلایەکی دیکەوە، هونەرمەند ئه‌سیل عادل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگه‌یاند" لە زنجیرەکەدا، کارەکتەری (زەینەب) بنت عەلی (درودی خوای لەسەر بێت) بەرجەستە دەکات، هەروەها کارەکتەری (ته‌وعە)، ئەو ژنە موسڵمانەی کە بووە ناسراوە بە پاڵپشتیکردنی باڵیۆزی ئیمام حسێن بۆ کوفە، موسلیم بن عەقیل، سەلامی خوای لەسەر بێت”.
    ئاماژەی بەوەشکرد خۆشحاڵ بووم بە بەشداریکردن لە زنجیرەکەدا، کە هەڵگری ئیمانێکی خەمناک و کەشێکی ڕۆحیه‌ لەڕێگەی ڕووداوە ئازاربەخشەکانی کەربەلاوە".

    هه‌روه‌ها  شانۆکار بەها ئەلخەیون بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕوونی کردەوە" لە زنجیرەکەدا ئەو کارەکتەرە (راوی) بەرجەستە دەکەم کە ڕووداوەکانی زنجیرەکە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش و ورد لە ڕێگەی بابەتە جۆراوجۆرەکانییەوە دەگێڕێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو بەرهەمانەی کە بە شێوەزاری کلاسیکین، لەڕێگەی داهێنانەکەیەوە لە ڕستەی قسەخۆشدا، بە بەرجەستەکردنی ڕۆڵ لە ئامادەبوونی شکۆمەندی و جوانی زمانی عەرەبیدا، پانتاییەکی فراوان بە ئەکتەر دەبەخشن.