به‌غدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆ سەرکەوتنی پلانی ئەمنی بۆ جەژنی قوربان ڕاگەیاند.
ڕاگه‌یاندنی وهزیراتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، دەڵێت: دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ پلانێکی تایبەتی بۆ جەژنی قوربان داڕشت، هەوڵەکانی وەزارەت سه‌ركه‌وتوو بوون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلانه بۆ پاراستنی شوێنی ئاهه‌نگێران وبه‌ڕێوه‌چوونی ڕه‌سمی جه‌ژن لە ناوچە جیاوازەکانی وڵات‌دا”.
هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌كانی وەزارەت چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دەستیان بە جێبەجێکردنی وردەکارییەکانی ئەم پلانە کردووە، و تیشکیان خستۆتە سەر کاری ئەمنی و هەواڵگری، هەروەها ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان لە کاتی جموجۆڵەکەیاندا. ئەم پلانە بریتی بوو لە دەستەبەرکردنی مەزارگە پیرۆزەکان، وگردبوونەوەكان و شوێنەکانی عیبادەت، هەروەها شوێنەکانی کات بەسەربردن، و بڵاوبوونەوەی دەوریە و كه‌مكردنه‌وه‌ی زاڵگه‌كان به‌مه‌به‌ستی دروست نه‌بوونی قەرەباڵغی هاتوچۆ، هەروەها کۆمەڵێک هەڵمەتی هۆشیاری و پەروەردەیی ڕێکخرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردە نامۆکان له‌ناو کۆمەڵگەی عێراقی ئه‌نجامدران.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ سوپاسی سەرجەم هاوڵاتیان كرد بۆ هاوکاری تەواویان لەگەڵ خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان بۆ سەرخستنی ئەرک و کارهكانیان، هەروەها هیوای بەردەوامی پشوو و خۆشییان بۆ دەخوازێت، و هەموو ساڵێک و عێراق بەخۆشی بێت”.