نه‌جەفی پیرۆز -INA ـ حەیدەر فەرمان
ئەمڕۆ هەینی، یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی عێراق کەژماره‌یان ٢٤٧ حاجی بوو، بە ڕێگای هێڵی ئاسمانی عێراقه‌وه، گه‌یشته فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفی پیرۆز کە لە خاکی پیرۆزەوە دەگەڕێنەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفی پیرۆز، حسێن حەلبوس، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پلانی گواستنەوەی پێچەوانەمان داڕشتووه بەگه‌ڕخستنی هەموو هەوڵ و تواناکان بەمەبەستی پێشكێشكردنی ئاسانکاریه‌كان بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی حاجیاكان و هه‌موو ئاسانکاریه‌ك لەلایەن ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفی پیرۆز بۆیان ده‌كرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەمڕۆ هەینی، یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی عێراق کەژماره‌یان ٢٤٧ حاجی بوو، بە ڕێگای هێڵی ئاسمانی عێراقه‌وه، گه‌یشته فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفی پیرۆز کە لە خاکی پیرۆزەوە دەگەڕێنەوە و چاوەڕێی گه‌راندنه‌وه‌ی ته‌واوی حاجیه‌كانی دیكه ده‌كه‌ین.