ده‌ستگیركردنی (٨) بازرگانی مادەی هۆشبەر لە بەغدا و بەسرە و نەجەفی پیرۆز

ئەمنی
  • 21-06-2024, 16:12
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایش ده‌ستگیركردنی (8) بازرگانی مادەی هۆشبەری لە بەغدا و بەسرە و نەجەفی پیرۆز ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" بەگورزێكی ئازاربەخش بۆ سەر باندەکانی تاوانی ڕێکخراو و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، و بە هەوڵێکی وردی هەواڵگری، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری توانیان (8) لە مەترسیدارترین بازرگان و ره‌واچكردنی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگاکانی (بەغدا،بەسرە، نەجەفی پیرۆز ده‌ستگیر بكه‌ن).
    هه‌روه‌ها وتی" تۆمەتباران بەپێی بڕگەکانی ماددەی (28)ی ماددە هۆشبەرەکان فەرمانی دەستگیرکردنیان لەدژ دەرچووە، جگە لە چەکی سووک، مادەی هۆشبەری جۆراوجۆر و کەلوپەلی مادەی هۆشبەریان پێبووە، دەست بەسەر کەرەستەکاندا گیرا و ئەو تۆمەتباران ڕەوانەی لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەکان کرابوون."