وەزیری ناوخۆ داوا له‌ سەرجەم مەفرەزەکانی بەرگری شارستانی دەکات له‌ئاستی هۆشداری (ج) دابن بۆ ماوەی سێ مانگ

ئەمنی
  • 21-06-2024, 14:06
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی، عەبدولئەمیر شه‌مەری وەزیری ناوخۆ، داوای له‌ سەرجەم مەفرەزەکانی بەرگری شارستانی كرد له‌ئاستی هۆشداری (ج) دابن بۆ ماوەی سێ مانگ، هاوکات ماوه‌ی مانگێک مۆڵەتی بە بەڕێوەبەرانی بەرگری شارستانی لە لایەنی کەرخ و ڕوسەفەی دا بۆ کارکردن بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە کە لەم دوو کەرته‌ی بەرپرسیارێتیاندا تۆمارکراون.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، هاتووه‌" هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، و بۆ تاوتوێکردنی ئەو ڕێوشوێنانەی کە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لەم ڕۆژانەدا گرتوویانەتەبەر، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، کۆبوونەوەیەکی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەنجامدا، كه‌تێدا جێگری سکرتێری کاروباری ئاسایشی فیدراڵی و ڕاوێژکاری وەزیر وبه‌ڕێوبه‌ڕی گشتی به‌رگری شارستانی ئاماده‌بوون و هه‌موو به‌ڕێوبه‌ڕێ به‌رگری شارستانیه‌كانی پارێزگاكان به‌ڕێگای بازنه‌ی ڤیدیۆیه‌وه‌ به‌شداری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ بوون.
    شەمەری جەختی لەوە کردەوە کە کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پاڵپشتییەکی زۆر لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە هه‌یه‌ و، گوێی لەڕوونکردنەوەیەکی ورد گرت لەبارەی دوایین ئامارەکان سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە.
    پێداچوونەوەی بەئەو ئامادەکارییانەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانییەوە دەکرێت لەم ماوەیەدا كرا، و چۆنیەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئەم ڕووداوانە و کەمکردنەوەیان و خێراکردنی وەڵامدانەوەی، و ئاراستەکردنی کۆمەڵێک ڕاسپاردە، کە لە پێش هەموویانەوە پێکهێنانی تیمێكی كاری هۆشیاری تایبەت لە هەموو پارێزگاکان، و میکانیزمی وەڵامدانەوەی خێرا لە ئەگەری ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە، جەختیکردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی بۆ ئاسانکاری تێپەڕاندنی ئۆتۆمبێلەکانی بەرگری شارستانی بۆ گەیشتن بە شوێنی هەر ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە. 
    وەزیری ناوخۆ داوای كرد سەرجەم مەفرەزەکانی بەرگری شارستانی له‌ئاستی هۆشداری (ج) دابن بۆ ماوەی سێ مانگ، جەختی لەوە کردەوە کە گیان و ماڵی هاوڵاتیان گرنگە و دەبێت بپارێزرێت.
    هەروەها بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ڕێنمایی داوە لیژنەیەک بۆ داخستنی سەرجەم شوێن و پرۆژە سەرپێچیکارەکان لە بەغدا و پارێزگاکان پێکبهێنرێت، هەروەها بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی لە پارێزگای بەسرە لە کارەکەی دووربخرێتەوە و یەکێک لە ئەفسەرە لێهاتووەکان لە شوێنیدا دابنرێت، له‌دوای ئەوەی ئاگادارکراوە لە واقیع و ئاستی ڕووداوەکان و ئەدای ناکارامەیی لەم پارێزگایەدا”.
     شەمەری مانگی مۆڵەتی بە بەڕێوەبەرانی بەرگری شارستانی لە لایەنی کەرخ و ڕوسەفە دا بۆ ئەوەی کار لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بکەن کە لە چوارچێوەی دوو ناوچەی بەرپرسیارێتیدا تۆمارکراون".