به‌غدا-INAـ نەجەف پیرۆز
ئەمڕۆ هەینی، سکرتاریەتی گشتی مەزاری پیرۆزی ئیمام عەلی مەراسیمێکی بۆ هەڵکردنی ئاڵای غەدیر سازکرد، کە بەم بۆنەیه‌وه دەستپێکردنی چالاکییەکانی هەفتەی غەدیر ڕاده‌گه‌یێنرێت.
پێشتر مەزارگەی پیرۆزی ئیمام عەلی ڕایگەیاندبوو، چالاکییەکانی جەژنی غەدیری لە ڕۆژی هەینی دەستپێدەکات و بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
حەیدەر ڕەحیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی مه‌زارگه لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ڕایگەیاند" چالاکییەکانی جەژنی غەدیر، ئەمڕۆ هەینی دەست پێدەکات و بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە ١٢ وڵات به‌شداری له‌چالاكییه‌كان ده‌كه‌ن، جگە لە بڵاوکردنەوەی ئاڵای غەدیر لەم وڵاتانه.
هه‌روه‌ها وتی" پانێڵێكی گفتوگۆ ودیالۆگ بە بەشداریی پیاوانی ئایینی لە هەموو ئایین و مەزهەبەکان بەڕێوەدەچێت، هه‌روه‌ها کۆڕێکی قورئانی لەلایەن دەوڵەتانی عومان و لوبنان سازده‌كرێت، وتێدا 30 دەستنووسی كۆن و قورئانێك کە دەگەڕێتەوە بۆ ئیمام عەلی، سەلامی خوای لەسەر بێت دەخرێتەڕوو."
ره‌حیم لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەو چالاکییانەدا دەستپێکردنی ڕێپێوانێکی منداڵانه كه لە مەزارگەی سەفی ئەلسەفاوە بۆ مەزارگەی ئیمام عەلی سەلامی خوای لەسەر بێت ده‌ستپێ ده‌كات و نزیکەی هەزار منداڵی بێ باوک بەشداری تێدا دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەمڕۆ له‌سه‌ر قوبەی مه‌زاری ئیمام عەلی سەلامی خوای لەسەر بێت، ئاڵای غەدر به‌رزده‌كرێته‌وه وه‌كو ده‌ستپێك بۆ مه‌راسیمی چالاكییه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئه‌منی ڕاگه‌یاند" هێزە ئەمنییەکان پلانێکی تایبەتیان داڕشتووە بۆ ئاسانکاری هاتنە ژوورەوە وده‌رچوونی سەردانکەران بۆ مەزاری پیرۆز ومەزارگەی خاتوون زەهرا سەلامی خوای لەسەر بێت، ئامادەکراوە بۆ ئەوەی سەردانکەران لە چوار نهۆمدا لەخۆبگرێت، جگە لەوەی ڕووبەرێکی تا 4000 مەتر چوارگۆشە لە دەوروبەری مەزارگەکەدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌كراوه."