بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، پیرۆزبایی لە عێراق كرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەمی عەرەبی و حەوتەمی جیهانی لە پۆلێنبەندی تایمزدا.
شێخ خەزعەلی لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بە دواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پیرۆزبایی لە نوخبەی زانستی و ئەكادیمی دەكەین كە عێراق پلەی یەكەمی لە جیهانی عەرەبیدا و حەوتەمی جیهان لە پۆلێنبەندی گەشەپێدانی بەردەوامی تایمزدا بەدەستهێناوە لەڕووی ژمارەی زانكۆكانی بەشداربوو لە چاپی 2024، و كە شایەتحاڵی پێشبڕكێی 2152 زانكۆ بوو، ئەم ئەنجامە بە پێشكەوتنێكی گەورەی چۆنایەتی دادەنرێت لە ئاستی خوێندنی زانكۆ و زانستی لە عێراقدا.
ئاماژەی بەوەشدا: سوپاس و پێزانینمان هەیە، بە پێزانینێكی بەرز و شانازییەكی زۆرەوە، بۆ ئەو هەوڵانەی كە لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نەعیم عەبودی و كادرانی پێشكەوتووی وەزارەت و سەرجەم ئەو كەسانەی كە بەشداربوون لە بەرزكردنەوەی ئاستەكەدا لە خوێندنی زانكۆكانی عێراق، هیوای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانییان بۆ دەخوازم، بەرزترین ئاستی لێهاتوویی زانستی لەسەر ئاستی جیهانی بەدەستبهێنن.