بەغداد – ا ه ع حكومەتی توركیا داوایەكی ئاراستەی عێراق كرد بۆ ئامادەبوون لە كۆبونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی هاریكاری ئیسلامی سەبارەت بە قودس. لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا، ئەمرۆ پێنج شەممە، كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند ئیبراهیم جەعفەری پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەلایەن هاوتا توركیەكەی مولود چاوش ئۆغلۆ پێگەیشت و تاوتوێی گۆڕانكاریەكانی فەسەتینیان كرد". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئۆغلۆ بانگهێشتی ئیبراهیم جەعفەری كردوە بۆ ئامادەبوونی لە كۆبونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی هاوریكاری ئیسلامی لە ئەستەنبوڵا كە بریایە سبەینێ ببەسترێت"، تەئكیدیشیكردوەتەوە "لەسەر گرنگی بەشداریكردنی عێراق لە كۆبونەوەكەدا بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی رەتكردنەوەی تاوانەكانی ئیسرائیل لە دژی گەلی فەلەستین".