نەجەفی ئەشرەف - INA - حەیدەر فەرمان
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەتەبەی عەلەویەی پیرۆز ڕایگەیاند: لە سبەینێوە چالاكییەكانی جەژنی غەدیر دەست پێدەكات و بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی عەتەبە حەیدەر رەحیم، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: چالاكییەكانی جەژنی غەدیر سبەینێ هەینی دەستپێدەكات و بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لەچالاكییەكاندا 12 وڵات بەشدار دەبن، جگە لە بڵاوكردنەوەی ئاڵای غەدیر لە وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆڕێكی دیالۆگ بە بەشداریی پیاوانی ئایینی لە سەرجەم ئایین و مەزهەبەكان بەڕێوەدەچێت، و وتیشی: كۆڕێكی قورئانی لەلایەن وڵاتانی عومان و لوبنان بەڕێوەدەچێت، كە تیایدا 30 دەستنووسی شوێنەواری و قورئانی پیرۆز بە ئیمام عەلی پیرۆزكراوە، پیشان دەدرێت.
رونیشیكردەوە: چالاكییەكان بریتی دەبن لە دەستپێكردنی ڕێپێوانێكی منداڵان لە مەزارگەی سەفی ئەلسەفاوە بۆ مەزارگەی ئیمام عەلی، سەلامی خوای لەسەر بێت، كە نزیكەی هەزار منداڵی هەتیو بەشداری تێدا دەكەن، و وتیشی: چالاكییەكان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبن، لە سبەی هەینی دەستپێدەكات و هەینی داهاتوو كۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: هێزە ئەمنییەكان پلانێكی تایبەتیان داڕشتووە بۆ ئاسانكاری هاتنە ژوورەوەی سەردانكەران بۆ مەزارگەی پیرۆز و گەڕانەوە، و وتیشی: مەزارگەی سەیدە زەهرا، سڵاوی خوای لەسەر بێت، ئامادەكراوە بۆ ئەوەی سەردانكەران لە چوار نهۆمدا لەخۆبگرێت، جگە لەوەی ڕووبەرێكی تا 4 هەزار مەتر چوارگۆشە لە دەوروبەری مەزارگەكەدا دابینكراوە.