بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، كونسوڵخانەی عێراق لە جددە، میكانیزمی گواستنەوەی تەرمی حاجیانی كۆچكردوو روونكردەوە.
كونسوڵخانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانە بۆ كەسوكاری ئەو حاجییە عێراقییە كۆچكردووانە دەردەبڕێت كە لەكاتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەجدا كۆچی دواییان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ستافەكەی لە سەرەتای وەرزی حەجەوە تا ئێستا لەڕێگەی بارەگای سەرەكی نوێنەرایەتیەكە لە شاری جددە و دوو نوسینگەی كاتی كونسوڵخانە كە لە بارەگای نوێنەرایەتی حەجی عێراق لە مەكەی موكەڕەمەو مەدینەی منەوەرە كرانەوە بە هەوڵی تەواوەوە كارەكان ئەنجام دەدەن، و رۆژانە 24 كاتژمێر كاردەكەن بۆ یارمەتیدانی حاجییە بەڕێزەكانمان بۆ ئاسانكاری كاروباری كونسوڵگەرییان.
رونیشیكردەوە: سەبارەت بە حاڵەتەكانی مردن و داواكاری گواستنەوەی تەرمی مردووەكان (ڕەحمەتی خوایان لێ بێت)، كونسوڵخانەی گشتی لای خۆیەوە دوو نامەی فەرمی بۆ كەسوكاری مردووەكان بۆ لایەنەكانی سعودیە دابین دەكات، لەوانە پزیشكی دادوەری و پۆلیسی پایتەختی پیرۆز بۆ خێراكردنی پێدانی بڕوانامەی مردن و تەواوكردنی ڕێكارە پێویستەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ شاندی حەجی عێراق.
ئاشكراشیكرد: زیادبوونی گیانلەدەستدان لەنێو كەسانی بەساڵاچوودا بەهۆی گەرمایەكی زۆرەوە توانای پزیشكی دادوەری تێپەڕاند، ئەمەش دەسەڵاتدارانی سعودیەی ناچاركرد حاجیە مردووەكان بنێژن (بە ئەمانەت) تا كۆتایی وەرزی حەج و گەرانەوەی تەرمەكان لەلایەن كەسوكارییان ئەوانەی كە دەیانەوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: كونسوڵخانەی گشتی بەدواداچوون بۆ ئەوە دەكات لەگەڵ لایەنەكانی سعودیە بۆ ئاسانكاریكردن لە ڕێكارەكانی گواستنەوەی تەرمەكان بۆ عێراق ئەوانەی كە دەیانەوێت.