بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پیرۆزبایی بەدەستهێنانی پلەی یەكەمی عێراق لەسەر ئاستی عەرەبی و پلەی حەوتەمی جیهان لە پۆلێنبەندی تایمزدا كرد.
سودانی لە پۆستێكیدا لە پێگەی (X) ، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئێمە پیرۆزبایی لە عێراق دەكەین كە پلەی یەكەمی عەرەبی و حەوتەمی جیهانی لە پۆلێنبەندی تایمز بۆ گەشەپێدانی بەردەوام بەدەستهێناوە، لەڕووی ژمارەی زانكۆكانی بەشداربوو لە چاپی 2024، كە شایەتحاڵی كێبڕكێی 2 هەزار و 152 زانكۆ بوو لە 125 وڵاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی بەدەست هاتووە تەئكید لە سەركەوتنی تێڕوانینی حكومەت و شێوازی پشتیوانیكردنی دەكاتەوە بۆ بەدەستهێنانی كوالێتییەكی تەواو لە خوێندنی باڵادا، هەروەها كردنەوەی سیستەمە پێشكەوتووەكانی خوێندن لە زانكۆكانی سەرانسەری جیهاندا و پەرەپێدانی ئاستی ئەنجامدانی هاوتا لەگەڵ ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام.