بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی گواستنەوە پلانی گەشتی پێچەوانەی حاجیانی عێراقی ئاشكرا كرد.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ گواستنەوەی پێچەوانەی حاجیان لە ماڵی پیرۆزی خودا ڕادەگەیەنێت، كە تێیدا پێكهاتەكانی، هێڵی ئاسمانی عێراقی و بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەكان و گەشتی ئاسمانی و گواستنەوەی سەرنشین و شاندەكان بەشداری دەكەن، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیر ڕەزاق محیبس سەعداوی.
ئاماژەی بەوەشكرد: سبەی هەینی، پرۆسەی گەشتی پێچەوانەی حاجیانی عێراقی لە شانشینی سعودیەوە دەستپێدەكات دوای ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ، و جەختیشیكردەوە: یەكەم گەشتەكان لە فڕۆكەخانەی جددەوە بەرەو فڕۆكەخانەكانی عێراق دەبێت لەگەڵ دوو گەشتی ڕۆژانە، تا بیست و چواری ئەم مانگە.
رونیشیكردەوە: پرۆسەی گواستنەوەكە لە فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكانی جددە و مەدینەی منەوەرەوە دەبێت، هەروەها پلانی گواستنەوەی پێچەوانە لە سێی تەمموزی داهاتوو كۆتایی دێت.
دووپاتیشیكردەوە: پێكهاتەكانی وەزارەت (هێڵی ئاسمانی عێراقی، بەرێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەكان و كەشتیوانی ئاسمانی، گواستنەوەی سەرنشین و شاند) ئامادەكارییەكانیان تەواوكردووە بە ئامادەكردنی گواستنەوەی نیشتمانی و پاس و فڕۆكەخانەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پشتیوانی و بە سەرپەرشتی جەنابی وەزیر ، كە ئاراستەی كۆكردنەوەی هەموو هەوڵەكانی كرد بۆ سەرخستنی ئەم پلانە.
ئاشكراشیكرد: پلانی شاندەكە بەشداریكردنی فڕۆكەی مۆدێرن بۆینگ 777ی بۆدی پان و فڕۆكەی دریم لاینەر لەخۆدەگرێت، هەروەها فڕۆكەی بچووكتریش تەرخاندەكرێت بۆ گەیشتن بە باقی فڕۆكەخانەكانی عێراق، جگە لە جێگیركردنی فڕۆكەی ماكس، بەپێی پێویستییەكانی ئۆپەراسیۆنەكانی گەشتی پێچەوانە.
راشیگەیاند: ئیدارەی فڕۆكەخانە پلانی خزمەتگوزاری پێشوەختەی ئامادەكردووە، لەسەر بنەمای ستانداردی سەلامەتی و كوالێتی نێودەوڵەتی و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پشتیوانی بە مەبەستی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ میوانانی خودا كە لە ماڵی پیرۆزی خوداوە دەگەڕێنەوە.
تەئكیدیشیكردەوە: كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی سەرنشین و شاندەكان سەرجەم ئامادەكارییەكانی تەواوكردووە بۆ دەستپێكردنی گواستنەوەی پێچەوانە لە مەدینەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە شانشینی سعودیە، هێزە ئەمنییەكانی عێراقی و دەستەی حەشدی شەعبی و دەستەی باڵای حەج و عومرە.