بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە حكومەت گرنگییەكی زۆر بە دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و خاوەن پێداویستی تایبەت دەدات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە كۆمەڵێك كەسی خاوەن پێداویستی تایبەت كرد كە لە بوارە جیاجیاكاندا سەركەوتنیان بەدەستهێناوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، كە سودانی شانازی خۆی بە ئامادەبووان دەربڕی، كە مایەی شانازین بە چیرۆكی نایاب و سەركەوتن و داهێنان و دەستپێشخەری كە هەریەكەیان نوێنەرایەتی دەكات، هەروەها بەو توانا دیارانەی كە هەیانە شایەنی ئەوەن بە كەسانی ئیرادەی بەرز ناوببرێن، چونكە هەموو ئاڵنگارییە تەندروستیەكانیان تێپەڕاند و داهێنانیان لە چالاكییە جیاوازەكاندا لە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و وەرزش و هونەر پێشكەش كرد.
سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: كە حكومەت گرنگییەكی زۆر بە دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و خاوەن پێداویستی تایبەت دەدات، هەروەها سوورە لەسەر هەموو ئامرازەكانی چاودێری و گرنگیدان، لەسەر ئاستی یاسادانانی یاسایی و لە ژێر ڕۆشنایی ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان دابین بكات، و وتیشی: چالاكی و بەرنامە گرنگەكانی دەستە، كە تیایدا یارمەتی كۆمەككراو بۆ زیاتر لە 266,000 سودمەند ، و زیاتر لە 40,000 بۆ دەستنیشانكراوانی تەواو كات.
هەروەها ئاڕاستەی دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی كرد، كە كراوە بن بەرامبەر بە چیرۆكی سەركەوتن و داهێنان، و كار بكەن بۆ پەرەپێدانیان و دابینكردنی چاودێریكردنیان، و هەموو پشتگیرییەكی پێویست لەلایەن حكومەتەوە وەردەگرن.
سودانی ڕوونیشیكردەوە: ڕەزامەندی تایبەت دابینكراوە بۆ پەیمانگاكان و باخچەكانی ساوایان بۆ دیاریكردنی شوێنی گونجاو بۆ منداڵەكانمان لەم چینەدا بۆ ئەوەی خۆیان بگونجێنن لەگەڵ بارودۆخی جیاوازدا و لەگەڵ سروشتی كەمئەندامێتی و باری تەندروستیدا بگونجێت بۆ جێبەجێكردن و گواستنەوەیان بۆ هەموو گروپەكان.
سەرۆك وەزیران فەرمانیدا بە، گرتنەبەری دەستپێشخەرییە وەرزشییەكان و لێهاتووییەكان، بە دامەزراندنی یاریگا بۆ ڕاهێنانی وەرزشوانانی خاوەن پێداویستی تایبەت و دابینكردنی ژینگەیەكی گونجاو و دامەزراندنی یانەیەكی كاتبەسەربردن بۆ كەمئەندامان، هەروەها بنیاتنانەوە و چاككردنەوەی ماڵی بێ ماڵان بۆ بەخێوكردن و چاودێریكردنی ئەم چینە.