بەغدا- INA
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، لیوا یەحیا ڕەسووڵ، پشتڕاستی كردەوە كە هێزە ئەمنییەكان و بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی بەردەوامن لە بە ئامانجگرتنی پاشماوەكانی داعش.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان لە راگەیندراو بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند، “فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕێنمایی جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە لە دژی چەتەكانی تیرۆریستی داعش كە ماونەتەوە، لەژێر چاودێریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان".
ڕەسووڵ هەوڵەكانی هەواڵگری سەربازی لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی سیخوڕی و چاودێریكردنی بەردەوامی جموجۆڵی پاشماوەی چەتەكانی داعش بەرزنرخاند، ئاماژەی بەوەدا كە دوایین لێدان لە كەركوك بۆ سەر ئەو چەتانە دوای سێ ڕۆژ چاودێری ورد بوو، دوای ئەوە فڕۆكەكانی هێزی ئاسمانی عێراق ئاراستەی ئەو چەتانە كرا حەشارگەكانیان بكەنە ئامانج بە دوو هێرشی ئاسمانی كە بە وردی ئامانجەكان دەدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، "هەوڵی هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەكان و هەماهەنگی و سەرپەرشتیكردنی گەورەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕۆڵی سەرەكییان هەیە لە ئاراستەكردنی كەرت و دەزگاكانی هەواڵگری، هەروەها سەرچاوەی دیكەی هێزی ئاسمانی عێراق و فڕۆكەوانی سوپا و فڕۆكە سیخوڕیەكان، بۆ ئەوەی لەم باندە تیرۆریستیانە دەمێنێتەوە بكەنە ئامانج، جەخت لەوە دەكەنەوە كە هەموو خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان بەردەوام دەبن، بەبێ وەستان، بۆ بە ئامانجگرتنی تیرۆستانەی كە لەو ناوچانەخۆیان حەشارداوە".
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات