بەغدا- INA
هەڵبژاردەی نیشتمانیی بە یەكجار سێ پلە لە لیستی ڕیزبەندی مانگانەی كە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی یەكێتییەوە بڵاوكرایەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بۆ مانگی حوزەیران، بڵاوكرایەوە.
یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە، ، "بەپێی ئەو پۆلێنكردنەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەرچووە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق پلەی ٥٥ی جیهانی و شەشەمی لەسەر ئاستی كیشوەری بەدەستهێناوە، بە كۆ كردنەوەی 1433.07 خاڵ”.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئێمە دوای هەَڵبژاردەنەكانی ژاپۆن، ئێران، كۆریای باشوور، ئوسترالیا و قەتەر هات لە لیستی پۆلێنكردندا.
ئەو دوو سەركەوتنەی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراقی لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەدەستیهێنا لە پاڵاوتنەكانی دوو كیشوەری كە لە قۆناغی پێنجەم و شەشەمدا بەسەر تیپەكانی ئەندەنوسیا (2 - 0) و ڤێتنام (3 - 1) ئەنجامدرا، هۆكاری گواستنەوە بوون سێ پلە بەرزبووەتەوە، دوای ئەوەی بە (18) خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەی شەشەمی خۆی گرتووە.
هەڵبژاردەی نیشتمانیی لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا پلەی ٥٨ی ڕیزبەندی بەدەستهێنا پێش ئەوەی سێ پلە بەرزبێتەوە و لە پلەی ٥٥دا جێگیر بێت.