وەزیری كۆچ و كۆچبەران: سەرۆك وەزیران سوورە لەسەر ئەوەی كە 4 ملیۆن دینار بگەیەنێتە ئەو خێزانانەی لە كەمپەكان دەگەڕێنەوە

ناوخۆ
  • 20-06-2024, 11:32
  • +A -A

    بەغدا - INA - ویسام مەلا
    ئیڤان فایق جابرۆ، وەزیری كۆچ و كۆچبەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەردەوامی دابەشكردنی ئەو 4 ملیۆن دینارەی بەسەر ئەو خێزانانەدا پشتڕاستكردەوە كە لە ئاوارەبوون دەگەڕێنەوە، هاوكات ئاماژەی بە سووری بوونی  سەرۆكوەزیران كرد بۆ گەیاندنی بە هەموو خێزانە تۆماركراوەكان.
    جابرۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ئەو چوار ملیۆن یارمەتییە بەردەوامە كاریگەری لەسەر نییە بودجەدا ، جەختیشی لەوە كردەوە كە " سوورە لەسەر ئەوەی كە 4 ملیۆن دینار بگەیەنێتە ئەو خێزانانەی لە كەمپەكان دەگەڕێنەوە".
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران كاردەكات بۆ دابینكردنی ئەو یارمەتییە ڕاستەوخۆ لە كاتی گەڕانەوەی خێزانەكان لە كەمپەكان".
    هەروەها وتیشی، "ئەو خێزانانەی لە كەمپی هەولێر و دهۆك نیشتەجێن لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی ڕەسەنیان ئەو یارمەتییەیان بۆ دابین دەكرێت".
    پێشتر وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران جددیەتی حكومەتی لە جێبەجێكردنی بڕیاری داخستنی كەمپەكانی ئاوارەبوون لە وادەی دیاریكراودا پشتڕاستكردەوە.