راوێژكاری سەرۆك وەزیران دوو پڕۆژەی تایبەت بە حكومەتی خۆجێی كەركوك ئاشكرادەكات

سیاسی
  • 19-06-2024, 23:07
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، راوێژكاری سەرۆك وەزیران تۆرهان موفتی، دوو پڕۆژەی تایەبت بە حكومەتی خۆجێیی كەركوك ئاشكرا كرد، و داواشی لە كوتلە سیاسییەكانی پارێزگای كەركوك كرد، سوود لە وەبەرهێنان لە پشتیوانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، وەربگرن بۆ كۆبوونەوەكانی دانوستان سەبارەت بە پێكهێنانی پارێزگای كەركوك.
    موفتی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیە نیوز، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: كەركوك لە ساڵی 2005ەوە شاهیدی چالاكی و دانوستاندنە سیاسییە ڕاستەقین و كردەییەكانی پەیوەست بە پارێزگارەوە نەبووە، كە دوا هەڵبژاردنی حكومەتی خۆجێی لەو پارێزگایە ئەنجامدرا.
    رونیشیكردەوە: ئەو چالاكییە سیاسیانەی لە ئێستادا ئەنجام دەدرێن، یەكەم چالاكییە لە دوای ساڵی 2005ەوە، بۆیە پێویستی بە كاتێكی زیاتر بوو لە باقی پارێزگارەكان، جێگای خۆشحاڵییە بۆ پارێزگا و كوتلە سیاسییەكان كە دانوستانەكان بە سەرپەرشتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، قورسایی چۆنایەتی بەم كۆبوونەوانە دا كە پەیوەندییان بە پارێزگارەوە هەیە، كە یارمەتیدەر بوو بۆ پێگەیشتن بە خێرایی، پێشبینی دەكرێت ئەم كۆبوونەوانە بەم زووانە كۆتایی پێبێت.
    جەختیشیكردەوە: یاساكە ڕوونە سەبارەت بە كەركوك، بەو پێیەی دیاریكراوە سەرجەم كوتلە براوەكان بەشداری لە ئیدارەی پارێزگاكەدا بكەن، هەروەها میكانیزمی دابەشكردنی ئەو پۆستانە بەپێی كوتلە براوەكانی كەركوك یان بەپێی پێكهاتە براوەكان دەمێنێتەوە، وتیشی: سەبارەت بە دیدگای ئێستا دوو پڕۆژە هەیە، یەكەمیان ئەوەیە پۆستی پارێزگار بە خولی بێت و پۆستەكانی تر دەتوانرێت بە جێگیری بمێنێتەوە، جگە لە پۆستی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا. سەبارەت بە پڕۆژەیەكی تر، بەشێوەی خولی لە نێوان دوو كوتلە بە تەنها بێت، و كوتلە براوەكان پۆستی هاوتای تر بەدەست بهێنن. قورساییەكە لە سەر پۆستی پارێزگارە، و ئێستاش كاتی ئەوە هاتووە كە دەرئەنجامی ڕێككەوتنەكە لەسەر یەكێك لەم دوو پرۆژەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك بێینە دەرەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا چاوەڕوانی هەندێك كەسایەتی هەیە كە ڕێوڕەسمی حەج ئەنجام دەدەن بۆ دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكان، داواش لە كوتلە سیاسییەكانی كەركوك دەكەم كە سوود لە چاودێری و پشتیوانی سودانی لە كۆبوونەوەكانیان وەربگرن چونكە ئەم پشتیوانیە بە واتای بوونی لایەنێكی كەفیل دەگەیەنێت، كە ڕێگە بە جێبەجێنەكردنی ئەو شتانە نادات كە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنەكەدا واژۆ دەكرێن، و تەئكیدیشیكردەوە: لەسەر پێویستی وەبەرهێنان لە ئامادەبوونی حكومەتی فیدراڵی لە كۆبوونەوەكاندا بۆ بەدەستهێنانی هەندێك ئیستسنای پەیوەست بە كەركوك بۆ خێراكردنی ئاوەدانكردنەوە لە پارێزگاكەدا.