بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: دوو بۆمبی تەوقیتكراو لە پارێزگای كەركوك دۆزراونەوە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێكی هاوبەش لە هەواڵگری لیوای 61 فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و ڕۆژهەڵاتی دیجلەی حەشدی شەعبی، بە هاوكاری پۆلیسی فیدراڵی، دوو بۆمبی تەوقیتكراویان لە قەزای حەویجە دۆزیەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: چالاكیەكە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری دروست بووە، بەو پێیەی ئەو دوو بۆمبە لەسەر ڕێگای كشتوكاڵی بەرەو قەزاكە دۆزراونەتەوە و لەلایەن تیمی ئەندازیاری تەقەمەنیەوە بە سەركەوتوویی چارەسەركراون.