سەرۆك وەزیران پشتگیری حكومەت بۆ چالاكییەكانی تیمی خۆبەخشان دووپاتدەكاتەوە

سیاسی
  • 19-06-2024, 23:04
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پشتیوانی حكومەتی بۆ چالاكییەكانی تیمە خۆبەخشەكان دووپاتكردەوە، و  هاوكات ستایشی كارە مرۆیی و كۆمەڵایەتییەكانیانی كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە ژمارەیەك چالاكی خۆبەخش كرد، كە دەستپێشخەرییە مرۆیی و خێرخوازییە كاریگەرەكانیان پێشكەش كرد كە جێپەنجەی خۆیان لەسەر كۆمەڵگا و سودمەندان بەجێهێشتوە لە چینە جیاوازەكان.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كە سودانی پیرۆزبایی لەگەڵ ئامادەبوان ئاڵوگۆڕ كرد، هەروەها ستایشی ئەو كارانەی كرد كە لەلایەن خۆبەخشەكانەوە ئەنجامدراون، كە چیرۆكی گرنگی مرۆیی لەخۆگرتبوو، و  هەروەك ئاماژەی بە گرنگی كاری خۆبەخشی و خزمەتكردنی مرۆیی كرد كە پەیوەندییەكانی كۆمەڵگا بەهێزتر دەكات و باوەڕی تاكەكان بە گرنگی هاوپشتی كۆمەڵایەتی بەرز دەكاتەوە و گیانی هاوكاری و متمانەی یەكتر بڵاودەكاتەوە، كە دواجار لە سەقامگیری و ئاشتی مەدەنی و كۆمەڵایەتیدا ڕەنگدەداتەوە.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی جەختیكردەوە: لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ پاڵپشتیكردنی چالاكییە خۆبەخشییەكان بە دەستپێكردنی هەڵمەتی گەورەی خۆبەخشی لە كۆتایی ساڵی ڕابردوو، و پەسەندكردنی كۆمەڵێك بڕیار لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ پشتگیریكردنی ئەو چالاكییانە و ئاراستەكردنی هەموو وەزارەتەكانی دەوڵەت و دامەزراوەكان بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری و وەڵامدانەوە و ئاسانكاری بۆ خۆبەخشەكان، ئەم پشتیوانیە گەیشتە لوتكە بە ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی خۆبەخشی عێراقی، وەك سوپاسگوزارییەك بۆ ئەم هەوڵانە و ڕۆشنایی خستنە سەر ئەنجامە ئەرێنییەكانیان.
    سەرۆك وەزیران ڕێنمایی كرد: بە بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامی ڕێنماییەكانی پێشووی سەبارەت بە خۆبەخشەكان، هەروەها داوای هاوكاری لە تیمە خۆبەخشەكان كرد بۆ چاودێریكردنی بارودۆخە نائاساییەكان لە ڕێگەی جێبەجێكردنە ئەلیكترۆنییە مۆدێرنەكانەوە بە مەبەستی وەڵامدانەوەی خێرا بۆیان، هەروەك پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەكانیان لە گرنگیدان بە گروپە لاوازەكان و بنەماڵەی شەهیدان و خێزانەكان و تاكەكانی خاوەن پێداویستی تایبەت، جەختیشیكردەوە: كە وڵات لە سایەی هاودەنگی و كاری خۆبەخشانەدا بەسەر دۆخی نالەباری داعشدا زاڵ بووە و هەندێك جار خۆبەخشەكان پێش دەوڵەت دەگەنە شوێنی قەیرانەكان.