دوو بردنەوە بۆ هەردوو یانەی هەولێر و نەورۆز لە خولی ئەستێرەكان

وەرزش
  • 19-06-2024, 23:03
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەردوو هەڵبژاردەی هەولێر و نەورۆز لە قۆناغی 33ی خولی ئەستێرەكانی عێراق دوو سەركەوتنی گرنگیان بەدەستهێنا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڵبژاردەی هەولێر لە یارییەكدا كە لە یاریگای فرانسۆ هەریری بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵی بێ وەڵام
    بەسەر ركاربەرەكەی  نەفتی میسان سەركەوتوو بوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد: گێمی یەكەم بە یەكسانبوون لە نێوان هەردوو یانە كۆتایی هات، لە بەرامبەردا قەڵای زەرد توانی لە گێمی دووەمدا دوو گۆڵ تۆمار بكات، كە لەلایەن محەمەد قاسم و بەرزان شێرزاد تۆماركران.
    ئاشكراشیكرد: هاوكات یانەی نەورۆز لە نیوەی یەكەمی یاریەكەیدا لەگەڵ یانەی نەفت كە لە یاریگای ساحر ئەحمەد ڕازی ئەنجامدرا، بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر كە لەلایەن مەراوان حسێن-ی هێرشبەرەوە تۆماركرا سەركەوت.