دادگای وەرزشی نێودەوڵەتی  ستایشی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەكات بۆ دامەزراندنی سەنتەری یەكلاكردنەوە و ناوبژیوانی وەرزشی

سیاسی
  • 19-06-2024, 23:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دادگای وەرزشی نێودەوڵەتی ستایشی ئەنجومەنی دادوەری عێراقی كرد بۆ دامەزراندنی سەنتەری یەكلاكردنەوە و ناوبژیوانی وەرزشی.
    ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری سەنتەری یەكلاكردنەوە و ناوبژیوانی وەرزشی دادوەر محەمەد عەلی مەحمود نەدیم، ڕۆژی سێشەممە، 18/6/2024، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی دادگای وەرزشی نێودەوڵەتی ماتیۆ ریب، لە بارەگای دادگای وەرزشی نێودەوڵەتی لە شاری لۆزانی سویسرا كۆبوەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا كە سەرۆكی سەنتەری یەكلاكردنەوەو ناوبژیوانی وەرزشی زەید فارس ئال سەلمان و ئەمینداری گشتی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق هەیسەم عەبدولحەمید ئامادەبوون،  لەسەر بانگهێشتی دادگای وەرزشی نێودەوڵەتی (CAS)  داوەتكرابوون، كە تیایدا ماتیۆ ریب ڕۆڵی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە دامەزراندنی سەنتەری یەكلاكردنەوەو ناوبژیوانی وەرزشی لەسەر بنەمای ڕێسا ناوخۆییەكانی لیژنەی ئۆڵۆمپی و هاوتەریب لەگەڵ یاساكانی عێراقدا بەرز نرخاند.
    هاوكات دادوەر نەدیم تەئكیدیكردەوە: ماوەی داهاتوو شایەتحاڵی هاوكاری نێوان هەردوو لایەن دەبێت لە ڕێگەی ڕێكخستنی خولی ڕاهێنانی گەشەپێدان كە لەلایەن سەنتەری یەكلاكردنەوەی وەرزشی و ناوبژیوانییەوە ڕێكدەخرێت.