یەكێتی ئەوروپا: بەرنامەی پاڵپشتی گەنجان لە عێراق دەكەین

ناوخۆ
  • 19-06-2024, 15:44
  • +A -A

    بەغدا - INA - ویسام مەلا

    ئەمڕۆ چوارشەممە یەكێتی ئەوروپا پشتڕاستی كردەوە كە بەرنامەی جۆراوجۆر هەیە بۆ پاڵپشتیكردنی گەنجان لە عێراق.

    تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "لە یەكێتی ئەوروپا چەندین بەرنامە هەیە بۆ پاڵپشتیكردنی گەنجان لە عێراق"، ئاماژەی بەوەشكرد "ئەو بەرنامانە پشت بە بەهێزكردنی دیموكراسی دەبەستن، ئەمەش وامان لێدەكات هاوكاری بكەین  گەنجان توانا لە بواری پەروەردەدا دروست دەكەن  و پشتگیری لە پڕۆژەی تایبەت دەكەن".


    ئاماژەی بەوەشكرد، "پۆلی گەنجان لە هەموو كەرتەكاندا بوونی هەیە، بەتایبەتی لە كشتوكاڵ و پڕۆژەكانی دیكەدا كە ئێمە لە چوارچێوەی بەرنامە ئامادەكراوەكاندا پاڵپشتییان بۆ دەكەین".