هێڵی ئاسمانی عێراقی: گواستنەوەی پێچەوانەی حاجیان رۆژی هەینی دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 19-06-2024, 13:53
  • +A -A

    بەغدا - INA – محەمەد تاڵبی
    كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی، رۆژی هەینی داهاتووی وەك وادەیەك بۆ گواستنەوەی حاجیان بە پێچەوانەوە دیاری كردووە، هاوكات ئاماژە بە داڕشتنی پلانێكی تایبەت بۆ ئەوە دەكات.
    مەناف مونەعیم، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "گواستنەوەی پێچەوانەی حاجیان لە ڕۆژی هەینی دەستپێدەكات، بەو پێیەی فڕۆكە گەورەكان بەكارهێنراون بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكە پێش ئەو ماوەیەی دیاریكراوە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ژمارەی گەشتەكان دیارینەكراوە، و بە دوو سێ گەشت دەستپێدەكات، دواتر بۆ حەوت گەشت بەرز دەبێتەوە، بەپێی ڕەزامەندییە فەرمییەكانی لایەنی سعودیە"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "خشتەیەكی تایبەت هەیە بۆ ڕێگەپێدانی ڕۆیشتن و گەڕانەوە".